نوێترین

recent

18/05/2026

ژیار محەمەد بۆ عەزیز ڕەئووف، مێش ومـەگەزی سلێمانی تۆ وئەمسالەکانتانن.!


 








عەزیزێک زەلیلی پۆست و پارە و پەرلەمانتاری،خۆی ئەتککردووە بۆ پەرلەمانتاری و ئاوڕی ڕەحمەتی پەرلەمانتاری !

ئەیەوێ بەوتنی ئەتکردنی سلێمانی و لەپیاوەتی خستنی، هەمو شار، سلێمانی دەفع ببێ وەک ١٧ ی شوبات خەڵک بێتە سەر جادە خۆی بەکوشت بدا ، کا عەزیز ببێتە پەرلەمانتار، چونکە لە١٧ ی شوبات فەقیرە ناوی چوە کولەکەی تەڕ دەرنەچوو! هیوایەتی ئەوەیە بگیرێ و دوو. شەقیش بخوا بەس بۆ ئەوەی ببێتە کاندید و ببێتە پەرلەمانتار، هیوادارم ئاسایش و پۆلیس حیمایەی بۆ دابنێن با ئەو نیەیە پیسەی نەیەتەدی، مامە حەزی بەپارە و ژنی تازە و شتە ئەوەی برادەرەکانی ١٧ شوباتی پێی گەیشتن!

پێشتر قسەی بەمزگەوت و کەسایەتی ئاینی نەما نەیکا، ئێستاش بەسلێمانی ئەڵێ ئەتکراو، دەی بەخوا بەس تۆ خۆتت ئەتککردووە و خۆت لەپیاوەتی و مەردایەتی خستوە بۆ پۆست و پارە و پەرلەمانتاری و بۆ ئەوەی پارتی وەک کاک فاروق ڕەفیق و کاک سەردار عبدوڵا بتبینێ، چونکە زۆر حسودی بەکاک سەردار ئەبەی!

ئەوە ئەڵێ ڕۆژنامەنوسی دەربار، دەی توخوا ڕووت دێ ئەو وشەیە بەکاربێنی، تۆ حیزب و کۆمەڵە نەما سەری پیانەکەی بتکەنە پەرلەمانتار، نەبوی دەرنەچوی ؟! ئێستا ئەتەوێ سلێمانی خۆپیشاندان بکا جەنابت دەستبکەی بەنەڕە نەڕ و وەک ١٧ ی شوبات تۆش لەسەر حسابی خوێنی خەڵک ببیتە پەرلەمانتار، سەیری ئەو ڕەسمەی خۆت چۆن بچوک و زەلیل و بەتاسەوە وەستاوی لەحزور سیاسیەک ئاوڕێکت لێبداتەوە!؟!!

لەسەر قەبری غەزەل بیرتە چۆن پارتی و ئاڤا بردتیانی ؟!
فەرمو بڕۆ غیرەت و مەردایەتیت زەڕە هەبێ بڕۆ بەقەد عەرەبانەچیەکی تونس-یت پێ ناکرێ خۆت بسوتێنە؟! ئەسڵەن تۆ سودت چیە؟!!

ئەگەر خۆت ئەتکراو و خەسێنراو نیت بۆ پۆست و پارە و پەرلەمانتاری و خۆ دەرخستن چی ئەکەی لەشارێکی وا خەسێنراو بەقەولی پیسی خۆت؟!! مێش و مەگەزی سلێمانی تۆ و ئەمسالەکانتن، هیوادارم پارتی لەوە زیاتر حسابت بۆ نەکا ئاواتی چونە ئاستی کاک فاروق ڕەفیق و کاک سەردار عەبدوڵا دڵت بتەقێنێ؟

بەڕێزانی پارتی تکایە تکایە ئەمە بۆ ئێوە نیە ئەمە هەڵماڵینی ڕووی ئەو مێش و مەگەزانەیە کە ئەیانەوێ بێن لەسەر جەستەی ئيوە پۆست و پارە وەرگرن، ئێوە بەرگری لەمانە مەکەن ئەمانە هەزار ئەمبەر و بەریان کردووە سبەی پۆست و پارە و پەرلەمانتاریان بکەويتە لای حشدی شعبی و داعش ئامادەن ببنە دەرباری ئەوانەش،،، ڕێزی زۆرم بۆ خەڵکانی یەک ڕوو پارتیە بەڕێزەکان ئەمە بۆ ئێوەی بەڕێز،

ڕۆژنامەنوس ژیار محەمە

Picsart-24-02-23-21-31-09-085

بڵاوکراوەکانی هەفتە