نوێترین

recent

12/06/2019

کیلیان ئێمباپێ: له‌سه‌رهانتى بۆيانه‌ى رياڵ مه‌دريد بێ ده‌نگى شكاند ئه‌مشه‌و


کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان، لەسەر دەنگۆی پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید هاتە دەنگ.

لە دوای یارییەکەیان بەرامبەر ئەندۆرا، کە ئێمباپێ گۆڵی ژمارە 100ـی تێدا تۆمارکرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەگەری هەیە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، ئێمباپێ گوتی، ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی باسی ریال مەدرید بکەین.ئێمباپێ ئەوەشی بە رۆژنامەڤانەکە گوت، تۆ هەمیشە ئەو پرسیارە دەکەیت، بەڵام ئەمە کاتێکی گونجاو نییە.


ئەم قسانەی ئێمباپێی 20 ساڵ لەکاتێکدایە، کە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە ریال مەدرید بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکراوەتەوە و راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش دەڵێن، ئەوە سوپرایزی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەبێت بۆ هاندەرانی یانەی شاهانە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085