وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەنگۆی قەدەغەكردنی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتنێراو لەلایەن رابەری باڵاوە دوورە لە راستییەوە.
ئیسماعیل بەقایی، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە میدیا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە دەرکردنی رێنمایی لەلایەن موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵای ئێرانەوە دەركراوە، لەبارەی قەدەغەكردنی گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات، ناڕاستن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران "ئیرنا" بەقایی ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتەکەی هیچ گریمانەیەک سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانە بەردەوامەکان پشتڕاست ناکاتەوە، بەوانەشی پەیوەندییان بە دۆسییەی ئەتۆمی یان ئاستی پیتاندنەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەداوە، ئەوەی لە میدیاکاندا سەبارەت بە وردەکارییەکانی دانوستانەکان بڵاودەبێتەوە، تەنها دەنگۆی میدیاییە کە هیچ بنەمایەک لە واقیعدا نییە، رونیشیکردووتەوە، زانیاریی دروست تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکان و وتەبێژە رێگەپێدراوەکانەوە رادەگەیەنرێت.
بەقایی لە درێژەی قسەكانی وتویەتی، دانوستانەکانی ئێستا لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕە لە هەموو بەرەکاندا بە لوبنانیشەوە، بەبێ ئەوەی وردەكارى زیاتر لەبارەى دانوستانەکان بخاتەڕوو.
پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوە باڵاکانی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، رابەری باڵا رێنمایی دەرکردووە رێگە بە گواستنەوەی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو نەدرێت بۆ دەرەوەی وڵات.
