وێنەیەكی دیكەی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێربڵاوكرایەوە كە بە نهێنی تەماشای مۆبایلی خەڵكی دەكات.
لە وێنەكەدا كە پێدەچێت لە نێو هۆڵێكدا گیرابێت، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر دەردەكەوێت كە بە نهێنی تەماشای مۆبایلی دەستی مامۆستایەكی ئایینی دەكات كە لە تەنیشتییەوە دانیشتووە.
ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی دیكەی نەوزاد هادی دێت كە لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمدا لە هەولێر، لە پشتەوە بە نهێنی تەماشای مۆبایلی دەستی دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە دەكات.
دواتر نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە كە نەوزاد هادی پەیوەندییەكی "زۆر باش، قووڵ و برایانە"ی لەگەڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەدا هەیە، بەڵام هۆكاری ئەوەی رووننەكردووەتەوە كە بۆچی لە پشتەوە تەماشای مۆبایلەكەی وەزیری كردووە.


