نوێترین

recent

29/06/2019

چیرۆكێكی دیكە



دانا قادر له‌یل
رۆژنامه‌نووس به‌كالۆریۆس له‌ راگه‌یاندن ـ زانكۆی سلێمانی

ئەم کوردەی خۆشمان زۆر خۆشن ئاخر مەنتقی چی تێدایە بەبێ بابەت ئیدارە ناکەین ؟! بابەتی قسەکردنی ئەم چەند ڕۆژەی رابردووی زەینەب خان بوو!

لەچەند رۆژی رابردوودا لە مەراسیمێکدا کە بۆ ئەو خوێندکارانە ئامادەکرابوو کە لەسەر ئاستی کوردستان لە کۆتا قۆناغی خوێندنی ئامادەیی دەرەجەیەکی باشیان هێناوە و لە یەکەمەکان بوون تا خەڵاتبکرێن، 
لەو مەراسیمەدا دیمەنێکی سەر ستەیجی خوێندکارە ئامادەبووەکان خەڵکی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد و زۆربەی چین و توێژەکان قسەیان هەبوو لەسەری ، بە هەموو رەنگ و ئایدۆلۆژیەکان ،ئەم بابەتە بە جۆرێک بەجۆشی هێنابوون کە کار گەیشتە یەکتر شکاند و بێ رێزی کردن بە پیرۆزیەکانی یەکتری .

لە دیمەنەکەدا خوێندکارێکی کچی باڵاپۆشی تەواو (نیقابی کردبوو) کە ئەویش لە یەکەمەکان بوو لە ریزی پێشەوە وەستابوو، بەس بردرایە ریزی دواوە بە هەر مەبەستێک و بۆچی و کێ ئەو کارەی کردوە ئەوە گرنگ نیە و قسەکانی ئێمەوە بەو ئارستەیە نیە ، بەڵام هەرچی بووبێت پێویست نەبوو ئەم بابەتە بەو جۆرە بڵاو بێتەوە و تەشەنەبکات و باگاتە ئاستی یەکتر شکاند و بێ رێزیکردن بەیەکتری ،تاکی کورد وای لێ هاتووە ناتوانێت بەبێ بابەتێکی زەقی ناو تۆرە کۆمەڵایتیەکان ئیدارە بکات ، هەمیشە تینوی دەرچەیەکە بۆ بابەت

ئەمە یەکەم جار نیە ، یەکەم بابەتیش نیە کە کۆمەڵگەی ئێمە دەیکەن بە باسی رۆژ و قسەی لەسەر دەکەن لە ڕاگەیاندنەکان و بەتایبەت و سۆشیال میدیا لە ناویشیاندا بەتایبەت تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، لە رابردوودا بابەتی ( واحد و ئەستێرە کەریم و مژدە مەحمود و ئێڤار ئیبراهیم و ...... هتر ،ئەمرۆش (زەینەب و زیاد ئەسعە و سایە کەریم....هتر ) ئاخۆ سبەی چ بابەتێکە، نازانین!؟

ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگەی کوردیدا زۆر زەق و بەرچاوە ، بەجۆرێک تاکی کورد وای لێ هاتووە ناتوانێت بەبێ بابەتێکی زەقی ناو تۆرە کۆمەڵایتیەکان ئیدارە بکات ، هەمیشە تینوی دەرچەیەکە بۆ بابەت، پەلەیەتی تا پۆستێک بکات تاوەکو خۆی نیشان بدات و بڵێت منیش هەم و دەتوانم وەک هەمووتان قسە لەسەر هەموو شتێک بکەم ، کەسی وایە هیچ زانیاریێكی وای نیە لەسەر بابەتەکە بەس هەر قسەی دەکات، حەز دەکات جنێو بدات و سوکایەتی بکات.

هەمیشە هەوڵدەدەن بابەتێک هەبێت قسەی لەسەر بکەن و پۆست و لایک و کۆمێنی بۆ بکەن ،هەوڵدەدەن لە رێگەی ئەو بابەتانەوە کەسێک یان لایەنێک یان رەنگێک و ئاینێک بشکێنن و سوکایەتی پێبکەن کە دژی ڕا و بیروبۆچوونەکانی ئەوانە.

بەشێکی زۆری ئەو فوتێکردنی بابه‌تانه‌ش دەگڕێتەوە بۆ ئەو پێگە و پەیجانەی کە نان و ئاویان لەسەر ئەوەیە لایک و کۆمێنت و شیر بۆ پەیجەکانیان زیاد بکەن ، ئیتر گوێ نادەن بەوەی کۆمەڵگەی چی لێ بەسەر دێت و ئەم شتانە چ کاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر تاکەکانی کۆمەڵگە، ئەم جۆرە دیاردەیە زۆر ترسناکە و بە نەخۆشە لە ناوبەرەکانی کۆمەڵگا هەژماردەکرێت ، هەر کۆمەڵگەیک بەو ئارستەیە هەنگاو بنێت سەرگەردان و پەرتەوازە دەبێت ، چونکە بەو رێگایەیی ئـێمەوە پێدا دەرۆین وناتوانین رەنگەکان پێکەوە کۆبکەینەوە و یەکتریمان پێ قبوڵناکرێت ، ئەمەش کارەسات و ناخۆشی و پەرتەوازەیی بەدواوە دەبێت .
چاورێی بابەتی داهاتووین بزانین لە کوێ خۆمان ئەبینینەو و چیمان بۆ ئەکەن بە بابەتی رۆژ و گەرمی ئەکەن و فوی تێکەن ، چاوەرێین ! 

لەو وڵاتانەی کە تاکەکانی بە تەندروستی هەنگاو دەنێت ڕاگەیاند و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە باشی بەکاردێنن، خەڵکی بابەتی و زانستی و فەلەکناسی و دەروونناسی و بابەتی سایکۆڵۆژی دەکەن بەباتی گەرم و گرنگ و قسەی لەسەر دەکەن و زانیاری بەسود و جۆراوجۆر ئاڵوگۆر دەکەن، ئەمەش لە پێناو دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەندروست، کە ئەمەی ئێستا لە کۆمەڵگای خۆماندا دەگوزەرێت رێک پێچەوانەی ئەو وڵاتانەیە و خەریکە بەو نەخۆشیانە ئاراستەی کۆمەڵگەکەمان بەرو ئاقارێکی خراپ دەبەین . 
چاورێی بابەتی داهاتووین بزانین لە کوێ خۆمان ئەبینینەو و چیمان بۆ ئەکەن بە بابەتی رۆژ و گەرمی ئەکەن و فوی تێکەن ، چاوەرێین ! 

با واز لە یەکتر شکاندن و قسەی خراپ بهێنین ؟؟ با ئیتر جڵەوی نەفسی خۆمان بە ئاراستەیەکی باش بەرین ،تاکو کۆمەڵگە لە ژێر چەتری تەبایی و پێکەوە ژیان و یەکتر قبوڵکردن بژی ، ئیتر با بیرکردنەو رەفتارەەکانمان سودی هەبێت بۆ ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی ، با وز لە قسەی زل و قەبە بێنین و هەوڵبدەین بەرهەمان هەبێت نەک زیان. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085