قادر مەعروف:مامی دلین خۆشبەختانە هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی دەرهەق بە دلین نەکراوە و دەرکەوتووە تاوانبارەکان ئازاری زۆریان داوە و بە دار کوشتوویانە.
دلین ئەو کچە ١٠ ساڵییەی کە لە دوای بێسەر و شوێنبوونی لەلایەن پۆلیسی دهۆکەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە تاوانبارانیش کە دوو کەس بوون دەستگیر کراون. بنەماڵەی دلین ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی دادیان وەرگرتەوە و ناوەڕۆکەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرا کردووە.
قادر مەعروف"مامی دلین بە دەزگاکان ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندووە "(دووشەممە) پشکنینەکانی دلین-مان لە پزیشکی دادی دهۆک وەرگرتەوە و خۆشبەختانە هیچ دەستدرێژییەکی سێکسی دەرهەق بە دلین نەکراوە و دەرکەوتووە تاوانبارەکان ئازاری زۆریان داوە و بە دار کوشتوویانە".
هەروەها مامی دەلین ئاشکرای کردووە،"کەسوکارەکەی دلین لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی سیاسی و رێکخراوەکان کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەوە دەدەن کە ئایا تەرمەکەی دلین وەربگرنەوە یان نا بەتایبەت کە هێشتا جۆری سزای بکوژەکانی دلین دیار نییە"
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه له‌هه‌رێمى كوردستان ديارده‌ى كوشتن ورفاندن ناوبه‌ناو رووده‌دات ولێژنه‌ى لێكۆڵينه‌وه له‌ڕووداوه‌كان پێكده‌هێندرێ.شايانى باسه زۆريك له‌ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه ئه‌و كه‌يسانه دواجار به‌دڵى كه‌سوكارى قوربانيان وسه‌نته‌ره‌كانى مافى مرۆڤ نابيت ديارترين ئه‌و حاله‌تانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ساڵێك ڕوويانداوه‌و لێژنه‌يان بۆپێك هاتووه بريتيت له
كوشتنى تاريقى به‌قال وشاردنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى
مه‌ريوان دارا ئه‌وگه‌نجه‌ى له‌دووكانه‌كه‌ى باوكيدا كوژرا
ميرد منداڵه‌كه‌ى كه‌نه‌كه كه‌له‌لايه‌ن دووله‌هاوڕێكانيه‌وه كوژرا
ئه‌مانه‌وچه‌ندين ديارده‌وحاله‌تى هاوشێوه ڕويانداوه به‌پێى بۆچوونى شاره‌زايه‌كى ده‌روونى هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وبارودۆخه ئاڵۆزه كۆمه‌ڵايه‌تى وئابورى وداراييه‌ى كه‌ئيستا هه‌رێمى كوردستانى پێدا تێده‌په‌رێت،ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد به‌شێك له‌و تاوانبارانه‌ى ئه‌وكارانه ده‌كه‌ن چه‌ند جارێكى تر سزادراون وئازادكراون،ئه‌وه شى نه‌شارده‌وه له‌هه‌رێمى كوردستان هێشتا بڕيارى ديوه‌خان كاريگه‌رى له‌سه‌ر سزادانى تاوان باران هه‌يه.
