نوێترین

recent

11/06/2019

له‌پێناوگه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌يمار به‌رشه‌لۆنه‌ قوربانى به‌ئه‌ستێره‌يه‌كى گه‌وره‌ى ده‌دات


ئەستێرە بەرازیلیەكەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت لە یانەكەی بڕوات و راهێنەرەكەشی رەزامەنی دەربڕیوە و پێ دەچێت لەگەڵ كۆتینهۆ گۆڕینەوەی پێ بكرێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رایگەیاند كە نیمار داسیلڤا و ناسر خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی كێشەیان كەوتووەتە نێوانەوە و ئەگەری جیابونەوەیان هەیە. 
نەیمار لە مانگی ئایاری ڕابردوودا كارگێڕی یانەكەی ئاگاداركردووەتەوە، نایەوێت لەگەڵ پاریس بەردەوام بێت و تۆماس توخێلی ڕاهێنەری یانەكەش لە دژی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە نیە دەیەوێت یانەكەی بە یاریزانی لاو بونیادبنێتەوە. 
ئەو راهێنەرە لە كێشەكانی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلیە لە یانەكەیدا بێزار بووە و ئامادەیە گۆڕینەوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بكات لەگەڵ فلیپی كۆتینهۆی بەرازیلی. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085