پەرلەمانتارەکەی پارتی لەبارەی هۆکاری جیاوای لە دەست بەرزکردنەوەی لە ناو پەرلەمانەوە رونکردنەوە دەدات و دەڵێت"من دوو کەسم"
سەروان محمد پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆچی لە کاتی دەنگدان بە کاندیدەکانی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت هەردوو دوستی بەرز دەکاتەوە، وتی "من دوو کەسم دەستی راستم سەروانی پێشمەرگە و بە دەستی چەپم ئەندام پەرلەمانم، بۆیە خەڵک لە بیری نەکات کە من هەر پێشمەرگەم".
سەروان محمد ناوسراو بە سەروان هەرکی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی، لە دەنگدان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەریم و سەرۆکی حکومەت، هەردوو دەستی بەرز دەکردەوە ئەم کارەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسە و باسی بەدوای خۆیدا هێنابوو.
سەروان محەمەد دەشڵێت لە لایەکی دیکەوە "دەستێکم بۆ خەباتی بەڕێزان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، دەستێکیشم بۆ کەسایەتی قوربانیدانی ئەو دوو کەسەبووە"
شايانى باسه ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ى پارتى له‌هه‌ردوو پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌سه‌رۆكى هه‌رێم وسه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌ردووده‌ستى به‌رزكردۆته‌وه له‌جارى دووه‌م دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان ڤاڵا فه‌ريد داواى كرد ته‌نها يه‌ك ده‌ست به‌رزبكه‌نه‌وه چونكه بۆ هه‌رپه‌رله‌مانتارێك يه‌ك ده‌نگ ئه‌ژمار ده‌كرێت،شايانى باسه له‌ميژووى په‌رله‌مانى كوردستاندا ئه‌ويه‌كه‌م حاڵه‌ته په‌رله‌مانتار بۆده‌نگدان هه‌ردووده‌ستى به‌رزبكاته‌وه ...

