هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ داوا له یۆرگن كلوپی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێ ی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان واژوو بكه‌ن .
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی به‌ڕيتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هانده‌رانی ریدز داوایان له یانه‌كه‌یان كردووه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی مباپێ بده‌ن .
یه‌كێك له هانده‌ره دیاره‌كانی لیڤه‌رپوڵ له تویته‌ر نوسیویه‌تی :گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مباپێ واژووبكه‌ن له پێناو لیڤه‌رپوڵ ، هیوادارم مباپێ ببینم به درێسی لیڤه‌رپوڵه‌وه ، ده‌ی مباپێ وه‌ره لیڤه‌رپوڵ وگرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ واژووبكه.
ئه‌مه وته‌ی هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی لیڤه‌رپوڵه.
له ماوه‌ی رابردوودا مباپێ ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه نوێ بكاته‌وه
