چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌ڤانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه تۆڵه له گاریس به‌یڵی یاریزانی وێڵزی یانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوانه باسی ده‌كه‌ن، زیدان و كارگێڕی ریال مه‌درید زۆر تووڕه‌ن له به‌یڵ به‌هۆی ئه‌وه‌ی رازی نه‌بوو ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێبهێڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كه له پلانه‌كانی زیداندا نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن "زیدان ده‌یه‌وێ به‌وه تۆڵه‌ی خۆی له به‌یڵ بكاته‌وه كه ناچاری بكات مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ تیپی دووه‌می یانه‌كه بكات، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه یاریشی پێناكات".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه گاریس به‌یڵ سه‌رده‌مێك دووه‌م ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید بوو له‌دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ته‌نانه‌ت پێشبینی ده‌كرا جێگه‌ی رۆناڵدۆ بگرێته‌وه.ئه‌وه‌ى شايانى باسه بۆ وه‌رزى نوێ رياڵ مه‌دريد به‌چه‌ند ياريزانێكى نوێ تيپه‌كه‌ى تۆكمه كردووه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چه‌ند ئه‌ستێره‌يه‌كى نوێ بۆ يانه‌كه‌ى په‌لكێش بكات
