ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی "ناوی هەر کاندیدێک دەدەین بە پارتی دەڵێت قبوڵم نییە، بەداخەوە پارتی نایەوێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتی بێت".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "ئێمه به‌نیازی ئه‌وه بوین مه‌سه‌له‌ی به‌غداد، كه‌ركوك وه هه‌رێم به‌هاوته‌ریبی چاره‌سه‌ر بكرێن به‌ڵام ئێستا بابه‌ته‌كه دوو پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه پڕۆسه‌ی ناوخۆی هه‌رێم ئێستا كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت پڕۆسه‌یه‌ك له‌كۆڵ بكه‌ینه‌وه و خه‌می پڕۆسه‌كه‌ی ترمان بێت."
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت "پارتی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه كه یه‌كێتی پێی داوه بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌ڵام بێ ئومێد نه‌بوین له‌وه‌ی كه بگه‌ین به ناوێكی دیاریكراو له‌گه‌ڵ پارتی، ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شمان كردوون هه‌موویان به‌شایسته ده‌زانین به‌ڵام هه‌وڵمان داوه كه‌سێك هه‌ڵبژێرین كه به‌دڵی هه‌ردولا بێت."
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی سەبارەت ناوە تازەکان ئاشکرای دەکات "هه‌ریه‌كه له خالید شوانی و لیوا جه‌مال ئه‌و دوو ناوه‌ن كه له‌كۆتا جاردا داومانن به پارتی ئه‌گه‌ر ڕێكیش بكه‌وین له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ناوه ڕێك ده‌كه‌وین، پێش ئه‌وه‌ش سێ ناومان دابوو، پێش ئه‌وه‌ش چه‌ند ناوێكی ترمان دابوو كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بوون."
لە ئەگەری رازینەبونی پارتی بەو ناوانە فەرید ئەسەسەرد دەڵێت "ماوه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مه بۆ ڕێككه‌وتن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌وتین به‌دڵنیایی كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت ڕه‌نگه بگاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه نه‌توانین به‌رده‌وام بین له‌حكومه‌ت."
