دادگای باری کەسێتیی بەغدا گرێبەستێکی هاوسەرگیریی ژن و پیاوێکی دامەزراندووە لەسەر بڕی سێ ملیار دیناری عێراقی حازر و بڕێکێش بە قەرز.
بەگوێرەی گرێبەستێکی هاوسەرگیری، کە ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا و لە دادگای باری کەسێتیی کەرخ تۆمارکراوە، ئاماژە بەوە کراوە، هەریەکە لە فەرحان سەوادی غەراوی و نەدا محەمەد لەتیف ئامادەی بەردەم دادگا بوون، دوای دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکانیان و پشکنینی تایبەتی پزیشکی، گرێبەستی هاوسەرگیرییەکە لەسەر بڕی سێ ملیار دیناری عێراقیی حازر و، بڕی ٥ ملیار دیناری قەرز کە لە گەردنی هاوسەری ژنەکە دەبێت جێگیرکرا.

