کیلۆر ناڤاس گۆڵچیە کۆستاریکیەکەی یانەی ریاڵ مەدرید ئەو گۆڵچیەی لەگەڵ ریاڵ مێژووی نوسییەوەو ٣ جار لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنس لیگی لەگەڵ بردەوە لە سەرەتای ئەم وەرزە بەھۆی کرینی تیبۆ کۆرتوا ئەو گۆڵچیە خرایە سەر کورسی یەدەک
ھەرچەندە بە گەرانەوەی زێدان ھیوایەکیش بۆ ناڤاس گەرایەوە بەڵام لە کۆتایدا زێدان بەو گۆڵچیەی راگەیاند کە بۆ وەرزەی داھاتوو کۆرتوا گۆڵچی یەکەمی تیپەکە دەبێت بۆیە ناڤاس یش بریاری رۆشتنی دا ئەمە لە کاتێکدا ٦ مانگ بەر لە ئێستا ناڤاس بۆندەکەی تا ٢٠٢١ نوێ کردۆتەوە ، کیلۆر ناڤاس ی توڕە لە بریاری تیپەکەی و زێدانیش نیگەرانە بۆیە دوا پەیامی خۆی
ئاراستەی یانەکەی کردووە و تێیدا داوای دەکات بە خۆرایی بیفرۆشن بە یانەیەک کە خۆی دەیەوێت ، ھەروەھا ئەو بۆندی ئەو ٣ ساڵەشی پێبدەن کە لەگەڵ یانەکە ماویەتی لەگەڵ ئەوەشدا بچێتە ھەر یانەیەک نابێت موچەکەی لە ٧ ملیۆن یۆرۆی سافی کەمتر بێت لە ساڵێکدا بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید بە خێرایی وەڵامی ئەو داوایەی ناڤاسی داوەتەوە و بە ھەموو شێوەیەک رەتی دەکاتەوە بە خۆاریی بیدەن بە ھیچ یانەیەک
