بونی پەیوەندی لە نێوان دو هاوسەردا دورنابێت لە شەڕ و ناکۆکی، زۆرکات ناکۆکی درێژە دەکێشێت بۆ لێک جیابونەوەو هەڵوەشانەوەی پەیوەندیەکەتان، دەتوانیت بەم ڕێنماییانە پەیوەندیەکەت لە هەڵوەشانەوە ڕزگار بکەیت.
یەکەم: گفتوگۆکردن، پێویست ناکات درێژە بە شەڕەکەتان بدەیت، هەوڵ بدە لەکاتی توڕەبونی بەرامبەردا بێدەنگ ببێت یان بۆ چەند کاتژمێرێک بە تەنها جێی بهێڵیت، دواتر بە نەرمی گفتوگۆبکەن.
دووەم: کەسێکی لێبوردە بە، هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات، پێویست ناکات لەکاتی بونی هەر ناکۆکیەکدا هەڵەکانی ڕابردوی پێ بڵێیتەوە، لە هەڵەکانی ببورە. بەردەوام خۆشەویستی خۆتی بۆ دوپاتبکەرەوە.
سێیەم: هەوڵ بدە خۆت لەگەڵ بەرامبەرەکەت بگونجێنیت، قوربانی بدەیت، چونکە هیچ پەیوەندیەک بەبێ قوربانیدان بۆ هەمیشە بەردەوام نابێت.
چوارەم: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانتان بدە، سەرنجت مەکەرە سەر جیاوازیەکانتان، لەو ڕەفتارانە دوربکەوە کە بەرامبەرەکەت نیگەران دەکات.
پێنجەم: پێش ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست بکەیت، هەوڵ بدە تێگەیشتنت هەبێت بۆ بەرامبەر.
