بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین لە ئاگاداری نامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ڕێکەوتی (1 / 7 / 2019) دەست دەکرێت بە خوێندنەوەى پێوەرى ئاو لە سنورى ئیدارەى راپەرین بۆیە هەر هاوڵاتیەک پێوەرى ئاوى نەبەستوە داواکارین پێوەر ببەستێت .
ئەندازیار ، سەلام عمر ، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ڕاپەڕین ڕایگەیاند " دوای گرێبەستی چەند کۆمپانیایەک لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەمەبەستی بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 1 / 7 / 2019 دەست دەکرێت بە خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان ، پێویستە هاوڵاتیان ئەو پێوەرە ببەستن چونکە ئەوە دوا وادەیە و درێژ ناکرێتەوە و پێشوتریش ڕێنمای لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە ، لە ئەگەری نەبەستنی ئەو پێوەرە مانگانە بڕی ( 100 ) هەزار دیناریان وەک کرێ ی ئاو بۆماوەی سێ مانگ یان لێوەردەگیرێت و لەدوای ئەو( 3 )مانگە بڕەکە زیاد دەکات بۆ (200 )هەزار دینار" .
ناوبراو وتیشی " سێ جۆر پێوەری ئەڵمانی و تورکی و ئیتالی هەیە کە ڕێگە پێدراون و لەگشت فەرمانگەکان و سەر بەبەڕێوبەرایەتی یەکان لیژنەهەیەو و بە ئاگاداری فەرمانگەی ئاو ئەو پێوەرانە دەبەسترێن " .
بە پێی زانیارییەکانی وڵات لە چەند مانگی رابردوو تیمەکانی کۆکردنەوەی پارەی ئاو کاریان بە پێوەری ئاو کردوەو بە پسولەیەک ئاگاداری ئەو ماڵانەیان کردوە کە پێوەریان نەبووە
