لەبارەى به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە کۆبووەوە و دواى کۆبونەوەکەش وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، "نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه".
له‌تیف شێخ عومه‌ر بە ماڵپەڕى فەرمى حزبەکەى ڕایگەیاندووە، "هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، ئەو پرسە ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی."
لەبارەى بەشداریکردنى سەرۆک کۆمارى عێراق کە هاوکات جێگرى دووەمى سکرتێرى گشتى یەکێتیە، ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی ئازاده له‌بەشداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا .
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، پەرلەمانتارانی یەکێتی دەنگیان نەدا بە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکی هەرێم، ئەوەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو حزبە.
