بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئیسپانی رایگەیاند ، هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەكی وێڵزی رێككەوتن".
بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای دەكات : " یانەی ئینتەرمیلان بۆندێكی فەرمی پێشكەشی ریال مەدرید كردووە بۆ ئەوەی گاریس بێل بباتە ریزەكانی".
سەرچاوەكە دەڵێت : " كۆنتی راهێنەری نوێی ئینتەرمیلان داوای كردووە یەكەم بۆندی تیپەكەی لەم هاوینە گاریس بێل بێت ، بۆ ئەمەش بۆندێكی فەرمیان پێشكەشی مێرنگی كردووە".
ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی دەڵێت : " وەرزی داهاتوو ئینتەرمیلان بەشداری چامپیۆنس لیگ دەكات ، ئەمەش لە كارە گرنگەكانی گاریس بێلە بۆ ئەوەی بتوانێت سەركردایەتی تیپەكەی بكات لە پاڵەوانیەتییە ناوخۆیی و ئەوروپییەكان".
