ئیدین هازاردی بەلجیکی تەئکیدی کردەوە کە دوو هەفتە لەمەوبەر بڕیاری کۆتایی خۆی بە ئیدارەى چێلسی وتوەو دوپاتیشی کردەوە کە لە چەند رۆژی داهاتودا هەموو شتێک ئاشکرادەبێت.
پاش ئەوەى هازارد هاوکاری چێڵسی کرد بۆ بردنەوە لە ئارسناڵ و بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپا لیگ، بەشداری کۆنفرانسێکی کرد.
هازارد دوپاتیکردەوە کە ئەو دوو هەفتە لەمەوبەر بریاری کۆتایی خۆی بە ئیدارەى چێڵسی وتوەو چاوەرێی وەڵامی ئەوان دەکات.
وتیشی خەونم یاریکردن بوە لەخولی ئینگلتەراو لە حەوت ساڵی رابردودا ئاستێکی بەرزم تیایدا پێشکەش کرد.
ئاماژەى بەوەشدا کە لەچەند رۆژی داهاتودا هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوەو زانیارییەکان دەزانن.
تەئکیدیشی کردەوە کە ئەو هەمیشە وەک هاندەری یانەى چێڵسی دەمێنێتەوە.
وتەکانی هازارد
ئیدین هازارد: بەڵێ وابزانم بەرەو کۆتایی دەچم، نازانم لە تۆپی پێدا چی رودەدات، خەونم یاریکردن بوو لەخولی ئینگلتەرا و لە حەوت وەرزی رابردودا بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە یاریم تیا کرد
ئیدین هازارد: دوو هەفتە لەمەوبەر بڕیاری خۆمم بە ئیدارەى چێڵسی وتوە، تەنها چاوەرێی وەڵامی ئەوانم ، ناتوانم دڵنیایی بدەم لە تۆپی پێدا بۆ هیچ شتێک، بەڵام پێموایە ئێستا کاتی ئەزمونێکی ترە
ئیدین هازارد: لە چەند رۆژی داهاتوودا هەموو شتێک دەزانن
ئیدین هازارد: هاندەرانی چێلسیم خۆشدەوێت و هەمیشە وەک پاڵپشتی یانەى چێڵسیش دەمێنمەوە

