به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی هه‌واڵێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌سه‌ر داهاتووی رامۆس بڵاو ده‌كاته‌وه .
به‌رنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه سێرجۆ رامۆس به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه رێگه به رۆشتنی بده‌ن له یانه‌كه‌دا وئازادی بكه‌ن له‌وه‌ی كه بۆ وه‌رزی داهاتوو چ یانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرێت .
ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌شڵێت رامۆس به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه گرێبه‌ستێكی زۆر گه‌وره هه‌یه له یه‌كێك له یانه‌كانی خولی چیینه‌وه ، به‌و پێیه رامۆس رووده‌كاته خولی چینی
جگه له‌م هه‌واڵه‌ی به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆ رامۆس له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تی باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك مه‌كه ، پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك بكه‌ی.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌نگۆی رۆشتنی رامۆس له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆته مانشێتی زۆرینه‌ی رۆژنامه‌كان .