وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەم هەفتەیە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە (٢٨ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی دیوان و لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
هاوکات، رۆژی چوارشەممە (٢٩ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەمان سەرچاوە ئهوهشى ڕاگەیاند، رۆژی پێنچشەممە (٣٠ی ئایاری ٢٠١٩) موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٣ی ٢٠١٩یە و چوارەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی موچەى مانگەکانى دیکە چۆن دەبێت.
