وڵات میدیا -
چراخان رەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨-٥-٢٠١٩ لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا تووشی رووداوی ئوتۆمبیل بووە و یەكێك لە پاسەوانەكانی، كە توركە مردووە و خۆشی ژیانی لە مەترسیدایە.
ئەو خانمە بازرگان و بزنسمانە كوردە بەقورسی بریندار بووە و لە ئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی پاریس بۆ چارەسەركردن كراوەو ژیانی لە مەترسیدایە.
بەم دوایانە كێشەی گەورە لەنێوان ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و خێزانەكەیدا دوای جیابوونەوەشی چراخان هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵییەكانی ئاشتی هەورامی.
سێ رۆژ پێش ئێستاش چراخان رەفیق چەند بەڵگەنامەیەكی لەسەر ئاشتی هەورامی بڵاوكردەوە و نامەیەکی بە زمانەکانی "کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی" ئاراستەی بارزانی کردوو، تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە بارزانیش هاوشێوەی میلـلەت غەدری لێکراوە. ئەوەش گرژییەكانی نێوانیانی زیاد كرد.
