لەوبارەیەوە ماڵپەڕی “MSN” لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە، کە دەکرێت لەڕووی تەندروستییەوە سودیان لێ ببینین و نابێت فڕێیان بدەین.
1-ناوکی میوەی ئەنەناس
لە پێشەوەی لیستەکەدا، ناوکی میوەی ئەنەناس دێت، چونکە مادەی “پرۆمیلین”ی تێدایە، کە پرۆتین لەخۆدەگرێت، بۆیە پسپۆڕان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن وەک شەربەت بیخۆنەوە یاخود بیکوڵێنن بەرلەوەی بیخۆنەوە چونکە هەندێک کات تامی خۆش نییە.
2-کەرەوزش
پاشان کەرەوز، بایەخ و سودێکی گەورەی هەیە، چەوری کەمە، ڤیتامینەکانی جۆری K، C، B6، A لەخۆی دەگرێت، سەرەڕای کانزاکان و ریشاڵەکان.
کەرەوز یارمەتی جگە دەدات کە ئەرکەکانی باش جێبەجێ بکات و چاودێریکردنی گوشاری خوێنیش باشتر دەکات.
3-ریشاڵەکانی گەنمەشامی
ریشاڵەکانی گەنمەشامی-یش پڕە لە سودی سەرسوڕهێنەر، یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ کێشەکانی میز و میزەڕۆ، هەروەک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزینی گوشاری خوێن بێ ئەوەی هیچ لێکەوتەیەکی خراپی هەبێت.
4-ئێسکی مریشک
لە لیستەکەدا، ئامۆژگاری خەڵک دەکرێت ئێسکی مریشک فڕێ نەدەن، بەڵکو دەبێت لە ئاودا بکوڵێنرێت و بپارێزرێت، چونکە سودی بۆ دژە تەن هەیە و باشە بۆ کرداری هەزمکردن.
5-گەڵای شیلک
گەڵای شیلک کە زۆربەی جار فڕێی دەدەین، دەکرێت بکرێتە چاوە، چونکە سودی هەیە بۆ چالاککردنی گەدە و ریخۆڵە.
6-ناوکی رەشی شوتی
پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاریمان دەکەن بۆئەوەی بایەخ بە ناوکی رەشی شوتی بدەین، کاتێک وشک دەکرێتەوە هەر 100 گرامی بڕی 34 گرام پرۆتینی تێدایە سەرەڕای مەگنیسیۆم.
7-شیر
زۆرینەی خەڵک کاتێک شیر ترش دەبێت، دەستبەجێ فڕێی دەدەن، بەڵام دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دروستکردنی پەنیر.
8-توێکڵی مۆز
ئەگەر کەسێک پەڵەیەکی سوری هەبێت لە جەستەیدا یان زیپکەی هەبێت، ئەوا دەتوانێت توێکڵی مۆزی بخاتەسەر، سود لە ترشی ئەمینی دەبینێت، کە لە توێکڵەکەدا هەیە.








