ئاستەنگەکانی کەمخەوی یەکێکە لە گرفتە بڵاوەکانی ئەم سەردەمە بەڵام لە رێگەی چەند خواردنێکەوە دەتوانرێت ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت.
ئەو خواردنانەش بریتین لە چەند خواردنێک کە هاوریت دەکەن لە کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و نەخەوتن.
شیری گەرم، یەکێکە لەنمونە باشەکان کە یارمەتی خەوێکی باش دەدات و ئارامت دەکاتەوە بە تایبەت ئەگەر هەنگوین لە ناو شیرەکەیا بێت ئەوا باشترە،چونکە بونی پڕۆتین لە ناو شیر ئارەزوی خەو زیاد دەکات وە کالیسیۆمی ناو شیر ماسولکەکان خاو دەکەنەوە.
مۆز، کاریگەری بەرچاوی هەیە بۆ دەستکەوتنی خەوێکی ئارام چونکە پێکهاتوە لە ماددەی " تربتۆفان" کە ترشی ئەمینیەو کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆڕمۆنی سیرتۆنین کە بە "هۆڕمۆنی بەختەوەری" دەناسرێت لە جەستەدا یارمەتی دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێی مێشک دەدات و دەبێتە هۆیدەستەبەرکردنی خەوێکی ئارام.
وە هەروەها، پێش خەوتن پێویستە خواردن نەخورێت، چونکە مێشک سەرقاڵ ئەبێت بە کرداری هەرسەوەو ناتوانێت پشو بدات،بە تایبەت خواردنەوەی چا چونکە وریاکەرەوەیە.
