نوێترین

recent

28/05/2019

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی پێچەوانەی هەڵوێستی حزبەکەی بڵاوکردەوە


قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی خۆی لە نێچیرڤان بارزانی ڕاگەیاند و جەخت دەکاتەوە کە دڵنیایە لە سەرکەوتنی ناوبراو.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان".


ئاماژەی بەوەشکردووە "مایه‌ی شانازیم بوو كه‌ پێنج ساڵی قورسمان پێكه‌وه‌ تێپه‌ڕاند، دڵنیام كه‌ لێهاتوویی و روئیای ئه‌و، سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ی كه‌ به‌شێكی بریتی ده‌بێت له‌ رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد، مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی نەداو و یەکێتیش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە پارتی ڕێککەوتنەکانی نێوانیانی جێبەجێنەکردووە. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085