جینارۆ گاتوزۆی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌ستی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی كێشایه‌وه‌و ئه‌مرۆش به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت .
رۆژنامه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گاتوزۆ ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان كێشاوه‌ته‌وه‌و ته‌نها ئه‌وه ماوه به فه‌رمی رابگه‌یه‌نرێت .
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه لیۆناردۆی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ش له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه .
هاوكات گاتوزۆ ڕەتیکردۆتەوە تەواوی 5.5 ملیۆن یۆرۆی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی وەربگرێت
گاتوزۆ تەنیا داوای کردووە %10ی ئەو پارەیی پێبدەن
