یانه‌ی چێڵسی به ته‌واوی رازی بووه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێت بۆ ریاڵ مه‌درید .
رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی چێڵسی به ته‌واوی رازی بوون له‌سه‌ر چوونی هازارد بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه چێڵسی له‌به‌رامبه‌ر 130 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه ده‌بێت بۆ یانه‌ی شاهانه .
له كۆتایشدا زه‌سه‌ن جه‌ختده‌كاته‌وه كه له دوای كۆتاییهاتنی یاری كۆتایی خولی ئه‌وروپی به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه راده‌گه‌یه‌نرێت.
لای خۆشیه‌وه رۆژنامه‌ی ئاس ئاشكرای كردووه كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ریاڵ مه‌درید ئه‌و یاریزانه به هانده‌ران ده‌ناسێنێت
