ژمارەیەک زانای بەریتانیا لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد، شەوانە خەوتنی کەمتر لە پێنج کاتژمێر و زیاتر لە حەوت کاتژمێر زیانی تەندروستی زۆری بۆ مێشک هەیە.
زانایانی زانکۆی لەندەن توێژینەوەکەیان لەسەر ٤٠٠ کەس کردووە و داوایان لە هاوسەران کرد، کارتە بانکییەکانیان و چەند شتێکی تریان لە چەند شوێنێکی جیاوازدا ببپارێزن و هەڵیانبگرن.
ئەنجانی توێژینەوەکە دەریخست، ئەو کەسانەی پێنج کاتژمێر خەوتبوون بە هەمان شێوەی ئەو کەسانەی کە نۆ کاتژمێر خەوتبوون بە تێکڕای ٥% لە ناسینەوەی شوێنی کارتە بانکییەکانیان کەوتنە هەڵەوە، دوای ئەوەی هۆکارەکانی وەکو تەمەن و ڕەگەزی بەشداربووان ڕەچاوکرا ڕێژەکە دابەزی بۆ ٢%.
هەروەها ئەو کەسانەی زیاتر لە ١٠ کاتژمێر خەوتبوون بە تێکڕایی ١١% لە ناسینەوەی شوێنی کارتەبانکییەکانیان کەوتنە هەڵەوە، دوای ئەوەی تایبەتمەندی بەشداربووان لەبەرچاوگیرا وەکو هۆکارە بۆ ماوەییەکان کە وادەکات هەندێ کەس پێویستی بەوە هەبێت شەوانە ماوەیەکی زیاتر بخەوێت ڕێژەکە دابەزی بۆ ٦%.
ئەنجامەکان دەریانخست، کە نوستن بۆ ماوەیەکی درێژ هەروەها کەم خەوی کاریگەری لەسەر توای بیرکردنەوە هەیە.
توێژەران باسیان لەوەکرد، ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەخەون، خەوتنێکی چۆنایەتی ناکەن، ئەوەش دەبێتەهۆی ئەوەی بەشەکانی مێشک نەتوانن هەماهەنگی لەگەڵ یەکتردا بکەن، هەروەها ڕووبەڕووی کێشەی درکپێکردنیش دەبنەوە.
ئالبێرت هنری، سەرپەرشتیاری توێژینەوکە و خاوەنی گۆڤاری "International Journal of Epidemiology" ئاماژەی بەوەکرد، "هەندێ ئاماژەمان بەدەستهێنا کە دەریدەخەن خەوتن بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە بیرکردنەوەدا، بەڵام ئەوە پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە".
