قائیمقامییەتى سلێمانى لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانى بۆ ڕۆژانى جەژنى ڕەمەزان ڕاگەیاند.
ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى ئاماژەى بەوەکرد، ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژانى جەژن کراون و ڕێوشوێنى ئەمنى گیراونەتەبەر، لە هەفتەى داهاتووشەوە ڕێوشوێنەکان دەچنە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، هەماهەنگى کراوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کردنەوەى چێشتخانە و ڕێستۆرانت و نانەواخانە و مزگەوتەکان لەڕۆژانى جەژندا.
باسی لەوەشکرد، لە ڕۆژانى عارەفەدا لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە بەدواداچوونەکان چڕتردەکرێنەوە بۆ چاودێریکردنى نرخ و کوالیتى کاڵاکان لە ناو بازاڕەکاندا.
قائیمقامى سلێمانى ڕوونیشیکردەوە، "ئەو پلانەی کە بۆ مانگى ڕەمەزان دایاننابوو لەڕووى چاودێریکردنى نرخى کاڵاکان، سەرکەوتوو بووە و بەوهۆیەوە نرخەکان بەرز نەبوونەتەوە."
