
بانکی سەرەکی خوێن لەناو نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو لە ئاگادارییەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاراستەی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیتەندروستی
چەمچەماڵی کردوە و وێنەیەکی دراوە بە راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ دەکات کە سەردانی بانکەکەیان بکەن بەمەبەستی خوێن بەخشین ،لەبەرئەوەی پێویستییەکی زۆرییان بەخوێنە لە هەموو گروپ و جۆرەکان بۆ نەخۆش و حاڵەتە کتووپڕ لەناکاوەکان.
تێبینی:
ـ شوێن/ بانکی سەرەکی خوێن لەناو نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو.
ـ کات/ ٢٤ کاتژمێر کراوەیە و کارمەندانی یەکەکە خوێن وەردەگرن.
ـ جۆرەکانی خوێن/ (+O) (-O) (+A) (-A) (+B) (-B) (+AB) (-AB).
#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ
