نوێترین

recent

09/05/2019

عەبدوڵا مەلانوری: ئەوەی بە ناوی نەوشیروان مستەفاوە دەكرێت درۆیەكی گەورەیە

ئەندامێكی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە لیستی بزوتنەوەی گۆڕان، رەخنە لە هەڵوێستی بزوتنەوەكەی دەگرێت و رایدەگەیەنێت ئەوەی ئەمڕۆ رویدا "ناپاكیە".

عەبدولای مەلا نوری، ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان، لەفراکسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند: ئەوەی بە ناوی نەوشیروان مستەفاوە دەكرێت درۆیەكی گەورەیە و پەیوەندی بەو زاتەوە نیە، بەڵكو هاوشێوەی یەكێتی تەسلیمبونە بە پارتی، ئەوەی دەكرێت ۳٠ حوزەیرانە، ئەوەی دەكرێت ناپاكیە.

ناوبراو لە نوسینێكییدا لە دوای كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەڵێت "سەرنج بدەن؛ گۆڕانەكان لە گەڵ پارتیەكان و یەكێتیەكان پێكەوە دەنگیاندا، دەنگیان بەوەدا سەرۆك بە هەمو دەسەڵاتەكانیەوە سەرۆك بێت!".

لە نوسینەكەیدا كە ڤیدیۆیەكی كۆنی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری كۆچكردوی بزوتنەوەی گۆڕانی لەگەڵدا داناوە، كە تیایدا باس لە خواستەكانی بزوتنەوەكەی دەكات بۆ یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، مەلا نوری دەشڵێت "چ كارەساتێكە دەنگ بدەی بەوە سەرۆكی هەرێم و كەسی یەكەمی حكومڕانی شەهادەی نەوێت" .

ئاماژەی بەوەش كردووە كە  "پێشتر گۆران هەبوو دژی هەر هەوڵێكی دەسەڵات بۆ سەپاندنی حوكمی دیكتاتۆری و بنەماڵی دەوەستایەوە، ئێستا دەنگێكی جدی لە ساحەكەدا نەماوە، ئەوە بزانن لە داهاتوی نزیك و دووردا هەمومان باجی ئەم بێ دەنگی و تەسلیمبونە بە ئەجێندای پارتی دەدەین".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085