وڵات میدیا -
دوو کاندیدى ژنى کورد لە ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەوروپا توانیان سەرکەوت بە دەست بهێنن و ببنە پەرلەمانتارى ئەوروپا.
لەهەڵبژاردنى پەرلەمانى ئەوروپا کە دوێنێ بەڕێوەچوو هەریەکە لە ئەڤین ئینجەر لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموكراتی سوێد و ئویزلەم ئالەڤ دەمیرەل، سەرۆكی لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا توانیا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
هەردوو کاندیدە سەرکەوتووەکەى کورد خەڵکى باکورى کوردستانن و لە هەڵبژاردنەکەى دوێنێدا دەنگى پێویسیتان بەدەستهێنا بۆ ئەوەى ببنە پەرلەمانتارى ئەوروپا.
لە ماوەى چەند ساڵى رابردوودا کورد تەنیا یەک پەرلەمانتارى لە پەرلەمانى ئەوروپا هەبوو، بەڵام لە هەڵبژاردنى ئەم جارەدا دوو کورد سەرکەوتیان بەدەست هێنا.
