وڵات میدیا -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یاندراوێكدا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له بڕیاری له‌سێداره‌دانی سێ هاووڵاتی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه راگه‌یاند كه تاوانباربوون به‌وه‌ی چه‌كداری داعش بوون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژەی بەوەشكردووە، هه‌نگاوی جیدی ده‌گرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق تاوه‌كو چیدیكه بەغدا ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسیانه له‌سێداره نەدات كه تاوانبارن به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان كردووه.
له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "پاریس دژی هه‌مووجۆره له‌سێداره‌دانێكه له هه‌ر شوێنێك بێت".
نیگه‌رانی حكومەتی فه‌ره‌نسا له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو حكوومه‌تی عێراقی ئاشكرای كرد سێ هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له‌سێداره‌دا كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له عێراق له‌گه‌ڵ داعش بوون.
