
لەخولی ئیتالیا سبەى میلان میوانداری ئۆدنێزی دەکات و یۆڤانتۆسیش روبەروی کالیاری دەبێتەوە.
بریارە سبەى سێ شەممە رکابەرییەکانی هەفتەى 30ی خولی ئیتالیا دەستپێبکەن.کاتژمێر 8ی شەو یانەى میلان لەناو یاریگاى خۆی پاش دوو شکست میوانداری یانەى ئۆدنێزی دەکات.هەرچی یانەى یۆڤانتۆسیشە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لەکاتژمێر 10ی شەودا بەرامبەر کالیاری یاریی دەکات.رۆژی چوار شەممەش چەند یارییەکی تر بەڕێوەدەچن، کاتژمێر 8ی شەو ناپۆلی روبەروی ئیمبۆلی دەبێتەوەو کاتژمێر 10ی شەویش رۆما بەرامبەر فیۆرینتینا یاریی دەکات.یانەى ئینتەرمیلانیش لەدەرەوەى یاریگاى خۆی لە هەمان کاتدا بەرامبەر یانەى جەنەوا یاریی دەکات.لەخولی ئیتالیا یۆڤانتۆس بە 78 خاڵ پێشەنگە و ناپۆلی بە 63 خاڵ دوەمە و ئینتەرمیلانیش بە 53 خاڵ سێیەمە و میلانیش بە 51 خاڵ چوارەمە.