نوێترین

recent

01/04/2019

پەروەردەی سلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی ئەمساڵی مامۆستایان دەدات


پەروەردەی سلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی ئەمساڵی مامۆستایان دەدات و بەرپرسێكی پەروەردەش رایدەگەیەنێت: ئەگەر لەسبەینێوە دابەشكردنی موچە دەستپێ بكات، ڕۆژی پێنجشەمە موچەی پەروەردە دابەشدەكرێت.

شێركۆ سەعید، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی،راگەیاند: بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی ئەمساڵ، چاوەروانی وەزارەتی دارایی و ئابوری دەكرێت و ئەگەر لە سبەینێوە دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت، چاوەڕواندەكرێت ڕۆژی پێنجشەمە موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبكرێت.

رونیشیكردەوە، لیستی موچە ئامادەكراوەو تەنها ئەوە ماوە بانگمان بكەن و چەك بدرێت و دەست بەدابەشكردنی موچە بكرێت، وتیشی: ئەگەر دابەشكردنی موچە لەسبەینێوە دەستی پێنەكرد، ئەوا موچەی پەروەردە لە پێنجشەممەی كۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشناكرێت و دوادەكەوێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085