
توێژینەوەیەکی نوێ گەیشتۆتە ئەو دەرەنجامەی ئەو کەسانەی کەشەوانە بێزاربون لەمیزکردنی زۆر پێویستە پشکنینی فشاری خوێن بکەن چونکە رەنگە ھۆکارەکە بەرزی فشاری خوێن و زیادبونی شلەمەنی بێت لەلەشدا.
توێژینەوەیەک کەلەنەخۆشخانەی تۆھۆکۆ رۆسای لەژاپۆن ئەنجامدراوە پەیوەندیی بەھێزی نێوان بەرزی رێژەی فشاری خوێن و زیادبونی ژمارەی جارەکانی میزکردنی لەشەودا خستۆتەروو. توێژینەوەکە لەسەر ٣٧٤٩ کەس ئەنجامدراوە و دەرەنجامەکەی دەریخستوە کەشەوانە بەئاگاھاتن و رۆشتن بۆ میزکردن بەشێوەیەکی چەند بارە پەیوەندیدارە بەزیادبوونی مەترسی بەرزبونەوەی فشاری خوێن بەرێژەی ٤٠%.