
رێگای گەلی عەلی بەگ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەسەر ڕێگاكە شوفێران ئاگاداردەكرێنەوە بۆ سەلامەتی شوفێران رێگای بێخاڵ رواندز بەكاربهێنن.
بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئیداری قەزای سۆران رێگای گەلی عەلی بەگ گیراوە، ناتوانرێ هاتووچۆی تیادا بكرێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئەوبارانە بەخووڕەی تائێستا بەردەوامە لە رێگاكە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران راگەیاندووە: رێگای گەلی عەلی بەگ بەهۆی باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاو لەسەر ڕێگاكە داخراوە. بۆ سەلامەتی شوفێران باشترە رێگای بێخاڵ بۆ رواندز بەكاربهێنن.