
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە رکابەری کردنی خەڵاتی پێلاوی ئاڵتون پلەى یەکەمی گرتوەو نزیکترین رکابەریش لێیەوە مباپی فەرەنسیە
ساڵانە ئاژانس و رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەوروپا خەڵاتی پێلاوی ئاڵتون دەدەنە ئەو یاریزانەى لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا زۆرترین گۆڵ تۆماردەکات
بۆ ئەمساڵ تا ئێستا لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردوە کە 31 گۆڵە لەخولی ئیسپانیا.
نزیکترین رکابەر لە میسیەوە، مباپی فەرەنسیە کە ئەو بە تۆمارکردنی 27 گۆڵ لە خولی فەرەنسا ، پلەى دوەمی ریزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپاى گرتوە
فابیۆ کواریارێلا لەخولی ئیتالیا 21 گۆڵی تۆمارکردوەو لە پلەى سێیەمی ریزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپایە
هەریەک لە یاریزانان پیاتیک و رۆناڵدۆ و ئەگوێرۆ و لیڤاندۆڤیسکیش بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ پلەى چوارەمیان گرتوە بۆ رکابەری کردنی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتون
ئەمساڵ خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و فەرەنسا هەر گۆڵێکیان دوو خاڵی لەسەرە و بە پێنج خولە بەهێزەکەى ئەوروپا دادەنرێت
ئەو خولانەشی لە پلەکانی شەشەم تا یانزەیەمن هەر گۆڵێکیان بە خاڵ و نیوێک هەژمار دەکرێت.