
خانمە ڕاگەیاندنكار ئەڤین ئاسۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنە و دیمەنی نەشیاو لە كەناڵەكەیەوە داوای لێبوردنی لە بینەرەكانی كرد.
لە دوای پەخش كردنی فیلمێك كە كارەكتەری ڕووتی تیادا بووە لەسەر شاشەی كەناڵی نێت تیڤی هەڵای لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نایەوە و بووە مایەی توڕە بوونی بینەرەكانیان.
ئەڤین ئاسۆ وەك بەڕێوبەری ئەم كەناڵە بەشێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردنی لە بینەرەكانی كرد بۆ ئەو دیمەنانەی لەسەر شاشەی كەناڵەكەی پەخش كراوە و دەڵێت تەواوی ئەو كارەمەندانەی سزا داوە كە بەرهەمی لەم شێوەیەیان نمایش كردوە.