نوێترین

recent

01/04/2019

تەڕەپیاز بخۆن له‌م سودانه‌ى خۆت بێ به‌ش مه‌كه‌


چەندین جۆری سەوزە ھەیە کەرەگەزی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ تەندروستی مرۆڤ لەم راپۆرتەی وێبسایتی Healthline دا سودە تەندروستییەکانی خواردنی تەڕە پیاز دەخەینەروو.
راپۆرتەکە ئاشکرایکردوە کەخواردنی پیازی سەوز یان تەڕە پیاز ھاندەری پاراستنی تەندروستی لەشی مرۆڤە لەنەخۆشیەکان بەھۆی پێکھاتە خۆراکییە گرنگەکەیەوە وەک دژە ئۆکسان و ریشاڵ و ھەندێ ڤیتامینی وەک سی و ئەی کەلەش پێویستییەتی. 

لەسودەکانیشی: 
١. سستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات و دەیپارێزێ لەنەخۆشیە جیاوازەکان 
٢. ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە بەھۆی بونی دژە ئۆکسانەوە
٣. لەخۆراکە باشەکانە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەکرە بۆیە بەخواردنی رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات
٤. ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ کەمتر دەکاتەوە 
٥. رێگرە لەبەرزبونەوەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا 
٦. ریخۆڵە و گەدە پاک دەکاتەوە و ناھێڵێ توشی نەخۆشی ببیت 
٧. رێژەی فشاری خوێن رێک دەخات و ناھێڵێ بەرز بێتەوە.
سه‌رچاوه‌:Healthline
Picsart-24-02-23-21-31-09-085