
وڵات _ تایبەت
دواى 10 ساڵ له‌دروستبوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆران چه‌ندین گێمى ململانێى سه‌خت، كێشه‌كانى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى و ده‌گه‌نه‌وه ئاستى مه‌ترسى، ئه‌وه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى پێكهێنانى حكومه‌ته.
شاڵاو عەلی عەسکەری ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتى لەمیانەى گفتگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنى ئاماژەى بەوە کرد، شتێك نیه به‌ناوى ڕێكه‌وتنى ده‌باشان به‌ڵكو مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان پێكه‌وه هاوڕاییه‌كیان بۆ دروستبوو، هه‌ندێك له‌براده‌ران هاتن كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد ووتى "شتێك نیه به‌ناوى ڕێكه‌وتنى ده‌باشان".
یه‌كێتى پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه سبه‌ى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناكات
ئه‌م لێدوانه تونده‌ى شاڵاوى عه‌لى عه‌سكه‌رى پاش ئه‌وه‌هات دوێنى په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى ووتى "ده‌توانێن له سلێمانى گۆران ده‌ربكه‌ین"، ئه‌وه‌ش له‌كاردانه‌وه‌ى تاكلایه‌نه بڕیاردانى بزوتنه‌وه‌ى گۆران هات له‌گه‌ڵ پارتى.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (وڵات) یه‌كێتى زۆر نیگه‌رانه له‌هه‌ڵوێستى گۆران كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ته‌نها ئه‌وانیان به‌جێهێشتووه، بۆیه ئێستا ئه‌م دۆخه گرژى خستووه‌ته نێوان (یه‌كێتى و گۆران).
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان یه‌كێتى هه‌وڵده‌دات سه‌ره‌تا له‌ڕووى دیبلۆماسیه‌وه ده‌وروبه‌رى گۆڕان دابماڵێت، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له (كۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌كگرتوو) یان كردووه.
قۆناغى دواى ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه یه‌كێتى، سه‌رجه‌م هاوكارییه داراییه‌كانى گۆران ده‌برێت كۆمه‌ڵێك پرس له‌وانه‌ش (پۆسته‌كانى گۆران به‌تایبه‌ت پارێزگارى سلێمانى) ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌كو فشار دژى گۆڕان به‌كاریان ده‌هێنێت.
یه‌كێتى هه‌وڵده‌دات سه‌ره‌تا له‌ڕووى دیبلۆماسیه‌وه ده‌وروبه‌رى گۆڕان دابماڵێت
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان یه‌كێتى پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه سبه‌ى به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناكات بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه و به‌پارتیش ڕاگه‌یه‌نراوه كه هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ئه‌وانى تێدانه‌بن سه‌ركه‌وتوو و دانپێدانراو نابێت.
دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی نێوانی وەفدی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: وەڵامی پارتی بۆ یەكێتی شەراكەتی راستەقینە نیەو یەكێتیش پەراوێزخستن و ژێر دەستەیی قبوڵناكات.
ووتیشى "یەكێتی لەنێوان رێككەوتن و هەر چارەسەێكی دیكەدا، رێككەوتنی شەرەفمەندانەمان دەوێت و پەراوێزخستن و ژێردەستەیی بەیەكێتی قبوڵ ناكرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (وڵات) پارتى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى داناوه كه به‌بێ یه‌كێتى كاره‌كان بكات، به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌گه‌رێك نایه‌وێت به‌بێ یه‌كێتى پرۆسه‌كه بڕوات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتى دیموكرات كه ئاگادارى دۆخى كۆبونه‌وه‌كانه ووتى "بۆ پارتى دۆخه‌كه زۆر قورسه به‌جۆرێك خه‌ریكه باڵانسى حكومه‌ت له‌ده‌ستى ده‌رده‌چێت پێگه‌ى كه‌م ده‌بێته‌وه".
ووتیشى "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك براده‌رانمان پێیان باش نیه، حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتى پێك بێت، وه كێشه‌ى ئێمه نیه گۆران و یه‌كێتى چى ده‌كه‌ن و چى ده‌ڵێن به‌رامبه‌ر یه‌كترى و كێشه‌ى خۆیانه".
بۆ پارتى دۆخه‌كه زۆر قورسه به‌جۆرێك خه‌ریكه باڵانسى حكومه‌ت له‌ده‌ستى ده‌رده‌چێت
پێناچێت، په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانى گۆران و یه‌كێتى بگاته ئاستی پێكادان هاوشێوه‌ى 2009 به‌ڵام دۆخه‌كه نه‌بۆ گۆِران ئاساییه و نه‌بۆ یه‌كێتیش به‌ئاسانى تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌هات یه‌كێتى و گۆران له‌م پرسه‌دا به نافه‌رمى ڕێكه‌وتنى ده‌باشانیان دڕاند.