نوێترین

recent

02/04/2019

خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت


بەگوێرەی راگەیاندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، كە رۆژی 31ی 3ی 2019 بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2ی 4ی 2019، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەست بە پرسی هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کە تیایدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك، تا پەسەندكردنی دەستوور دەکرێت.

لە راگەیاندراوەكەی پەرلەمانی کوردستاندا، کە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە، دانیشتنەكە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و جگە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساكە، راپۆرتی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش دەخرێتە ڕوو، كە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیان كردووە.

پەرلەمانتارانی پارتی و گۆڕانیش، جەخت لەوە دەکەنەوە، بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە هەیانە، تاوەکوو نیوەی ئەم مانگە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت و هەر لەم مانگەشدا سەرۆکی حکومەت، بۆ پێکهێنانی کابینە نوێیەکەی رادەسپێردرێت.




Picsart-24-02-23-21-31-09-085