
ئێوارەی رۆژی دووشەممە 1-4-2019، بەھۆی باران
بارینی زۆر و درووستبوونی لافاو، رێگای گەلی عەلی بەگ تێکچوو و مەترسیی لەسەر گیانی
هاووڵاتییان لەو رێگایە دروست بوو.
بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، بڕیاری داخستنی
رێگای گەلی عەلی دراوە و تا هێوربوونەوەی لافاو و خاوبوونەوەی باران، هاوڵاتییان دەتوانن
رێگای بێخاڵ- رواندز بەکار بهێنن.
شایەنی باسە تا ئێستا ئەو رێگایە نەکراوەتەوە بەهۆی خراپی کەش و هەواو
و باران بارینی بەردەوامەوە.