
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی
کوردستان، ئاماژە بە خانەنشینکردنی فەرمانبەران کراوە و ھۆشدارییش دراوە.
لە نوووسراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو، تێبینیی ئەوەیان
کردووە، دامودەزگاکانی حکوومەت دوای کۆتاییھاتنی تەمەنی یاسایی فەرمانبەران، رێکاری
پێویست ئەنجام نادەن، لە
نوسراوەکەدا هاتووە: "دوای ئەوەی ماوەی یاساییان کۆتایی
دێت، یان چەند رۆژێک پێشتر نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەکەن، بە مەبەستی درێژکردنەوەی
ماوەی راژە".
ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە، دەبێ وەزارەتەکان
پابەندی ئەوە بن کە پێش تەواوبوونی تەمەنی
یاسایی فەرمانبەران، مامەڵەیان بۆ بکەن و خانەنشینیان بکەن"فەرمانبەر تەمەنی یاساییان
تەواو بێت، لە ھەر پلە و پایەیەکدا بێت، دەبێ رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانیان بۆ
ئەنجام بدرێت بۆ خانەنشینی، لە رۆژی تەواوبوونی ماوەی یاساییان فەرمانی خانەنشینکردن
و دەست لەکارھەڵگرتنیان بۆ دەربچێت".
لەو نووسراوەدا ھۆشداری دراوە، ئەگەر مامەڵەی
خانەنشینی بۆ ئەو فەرمانبەرانە نەکرێت، رێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر. بەتایبەت لەگەڵ
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان، یان بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی وەزارەتەکان و فەرمانبەری
پەیوەندیداری کارگێڕی یان خۆیەتی.