
رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی
کوردستان لە دیدارێکی
رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندوە: خۆشبه‌ختانه ده‌توانم بڵێم
له‌گه‌ڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا ئێمه رێككه‌وتوین و ئیمزامان كردوه‌و راشمان گه‌یاندوه،
پابه‌ندین به رێككه‌وتنه‌كه‌وه، تا ئێستاش هه‌ردولامان پابه‌ندین به‌و رێككه‌وتنه‌وه‌و
من هیوادارم تا قۆناغێكی دورو درێژیش هه‌ر به‌پاندی بمێنینه‌وه‌و یان ئه‌وپه‌ڕی
چاكتری بكه‌ین.
دەڵێت: "به‌نیسبه‌ت لایه‌نی تره‌وه من
نامه‌وێت ناو بهێنم، رێككه‌وتوین و ئیمزاشمان كردوه‌و راشمانگه‌یاندوه، به‌س دوای
دو رۆژ ئه‌و پابه‌ندیه‌یان نه‌بوه كه هیواداریی بوین، به‌داخه‌وه ته‌ڕاجوعیان
لێكردوه له رێككه‌وتنه‌كه، یان بۆچونێكی تازه‌یان هێناوه‌ته پێشه‌وه. ئه‌مه
خۆی له‌خۆیدا رۆڵی هه‌بوه له دواخستنی پێکهێنانی حکومەت، به‌ڵام پرۆسێسه‌كه
هه‌ر به‌رده‌وامه‌و هیوادارم و هیواشمان به‌هێزه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر سه‌ركه‌وتن
بێت".
سەبارەت بە دواكه‌وتنی زیاتری پێكهێنانی
حكومه‌ت تا چەند لە زیانی خه‌ڵكه، رۆژ نوری جەختی کردوەتەوە؛ ئه پڕۆسه‌یه ئه‌گه‌ر
له‌وه زیاتر دوابكه‌وێت خه‌ڵك متمانه‌ی به مه‌سه‌له‌ی دیموكراتیه‌ت نامێنێت خه‌ڵك
باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردن نامێنێت، خه‌ڵك سارد ده‌بێته‌وه ته‌نانه‌ت له حیزبه‌كانیش
سارد ده‌بێته‌وه تۆ كه دروستبوی بۆئه‌وه دروستبوی خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت،
ئه‌زانی كه میلله‌ته‌كه‌ت له دۆخێكی باش‌دا نییه بۆیه پێویسته خزمه‌تی بكه‌یت،
بۆیه ئه‌م دواكه‌وتنه مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و چه‌ند هه‌نگاو به‌ره‌و
دواوه‌مان ده‌بات".
سەبارەت بە پرسی دەستوری هەرێمی کوردستانیش، رۆژ
نوری شاوەیس رایگەیاندوە: ئەوەی له‌لای ئێمه جێگیربوه بریتییه له جێگیركیردنی
روانینێك كه پێی ده‌ڵێن (چێكین باڵانس) له‌نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیراندا،
كه ئه‌مه زۆر زۆر به پێویست ده‌زانین، ئێستا یه‌كێك له هه‌ڵه گه‌وره‌كان له‌عێراقدا
ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكی كۆمار هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت
هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌دامی هه‌یه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌نگی نییه
له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماردا.