نوێترین

recent

02/04/2019

په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ یه‌كێتى كۆده‌بێته‌وه‌



پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەکات، ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا فراکسیۆنەکانی پەرلەمان نەگەیشتونەتە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەی ئەو پڕۆژەیەوە.

بەپێی بانگهێشتنامەیەکی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، داوا لە پەرلەمانتاران کراوە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ ئامادەبن بۆ کۆبونەوە.

کارنامەی کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەت دەبێت بە ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووم بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور، هەروەها خستنەڕوی راپۆرتی لیژنەی یاسایی بەپێی حوكمی ماددەكانی 87 و 89 لە 

ڕاهى ڕه‌هبه‌ر ئیبراهیم ڕایگه‌یاند "یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌شدارى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ناكات".

پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

لە راگەیەندراوەکەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردساندا هاتوە، "بەپێی حوكمی برگە یەكەم و دووەم و سێیەم لە ماددەی 16 و برگەی سێیەم لە ماددەی 18 و ماددەكانی 47 و 48 و54 و 55 و 56 و برگەی یەكەم، لە ماددەی 88 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنی ژمارە 4ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەكەم لە خولــی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت".

پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لەلایەن پارتی و گۆڕان و پێکهاتەکانی ناو پەرلەمانی کوردستانەوە پێشکەشکراوە، کە ژمارەیان 68 پەرلەمانتارە، بەڵام تا ئێستا هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی لەگەڵ پڕۆژەیاساکەدا نین.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085