
لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، جیاواز بیردەكەینەوە، ڕێزم بۆ جیاوازییەكان هەیە و هیچ كاتێكیش باوەڕم بەوە نییە ئازادیت لێ زەوت بكرێت و باوەڕیشم بەوە نییە كەس بیر لەوە بكاتەوە، تۆڵەی جەستەیی لەجەنابت بكاتەوە.
ڕاگەیاندنی دەستەی كارگێری لە پەیامێكدا، كە وێنەیەكی دەست (وڵات
) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەگەرچی بڕیاربوو ڕۆشنگەر مەلا بەختیار، لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا پەیامەكەی بڵاوبكاتەوە، بەڵام بەهۆی جەژنی نەورۆز و گەردن ئازادی خەڵكی كوردستان لەیەكتر، پەیامەكەی دواخست.
لە پەیامەكەدا، كە بە ڤیدیۆیە، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەچەند سەرنجێك وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوە و تیایدا ڕایدەگەیەنێت، هەركات گەڕایتەوە كوردستان بێگومان وەكو یەكەمین چالاكیت، بەندە دیبەتێكت لەگەڵ سازدەكات.
مەلا بەختیار، بۆ مەلا كرێكار:
هەركاتێك بەئازادی گەڕایتەوە، دیبەیتت لەگەڵ دەكەم
ئێوارەی ئەمڕۆ رۆشنگەر مەلا بەختیار، لەپەیامێكی ڤیدیۆیدا، بەچەند سەرنجێك وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوە و تیایدا رایدەگەیەنێت، “هەركات گەڕایتەوە كوردستان، بێگومان وەكو یەكەمین چالاكیت، بەندە دیبەتێكت لەگەڵ سازدەكات”.
ئەگەرچی بڕیاربوو رۆشنگەر مەلا بەختیار، لەدوو رۆژی رابردوودا پەیامەكەی بڵاوبكاتەوە، بەڵام بەهۆی جەژنی نەورۆز و گەردن ئازادی خەڵكی كوردستان لەیەكتر، پەیامەكەی دواخست و نەیویست، لەوكاتەدا كە خەڵكی كوردستان سەرقاڵی شادیی و خۆشیەكانیان پەیامەكەی بڵاوبكاتەوە، بۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ، پەیامەكەی بڵاودەكاتەوە و تیایدا بەچەند سەرنجێك وەڵامی هەندێك لەزانیارییە ناڕاستەكانی مەلا كرێكار دەداتەوەو دەشڵێت: “جیاواز بیردەكەینەوە، بەڵام رێزم بۆ جیاوازییەكان هەیەو هیچ كاتێكیش باوەڕم بەوە نییە ئازادیت لێ زەوت بكرێت و باوەڕیشم بەوە نییە كەس بیر لەوە بكاتەوە، تۆڵەی جەستەیی لەجەنابت بكاتەوە”.
راگەیاندنی دەستەی كارگێڕی
23/3/2019