
غازى فه‌يسه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزه خۆبه‌خشه‌كه‌ى بنارى چياى قه‌ره‌چوغ ماوه‌ى 48سه‌عاته له ئه‌رك و ئێشكگرتندايه
تيرۆريستانى داعش هه‌ميشه ناله‌بارى كه‌شوهه‌واى ناوچه‌كه‌يان قۆستوه‌ته‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان ، له دووڕۆژى ڕابردووش‌دا شه‌پۆلێكى خۆڵبارينى چڕ ڕووى له عێراق كرد و ئاستى بينين له به‌شێكى زۆرى پارێزگاكان زۆر كه‌مبۆيه‌وه تيرۆريستانى داعشيش له چياى قه‌ره‌چوغ ويستيان ئه‌و كه‌شوهه‌وايه بقۆزنه‌وه و هێرشبكه‌نه سه‌ر گوند و ناوچه‌كانى نزيك ئه‌و چيايه به‌ڵام به هه‌وڵ و شه‌ونخونيى غازى فه‌يسه‌ڵ فه‌رمانده‌ى هێزى خۆبه‌خش له قه‌ره‌جوغ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه پوچه‌ڵكرايه‌وه.
له‌و باريه‌وه فه‌رمانده‌ى هێزى خۆبه‌خش به ده‌زگاى ميديايى كه‌ركوكى ڕاگه‌ياند :له ماوه‌ى 48 کاتژمێری ڕابردوو چەکدارانی داعش زۆر هەوڵیاندا فرسەتی خۆڵبارین بقۆزنەوەو پەلامارمان بدەن بەڵام ئێمە بەپشتیوانی خوا‌و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و سوپای عێراق و جەربەزەی هێزە خۆبەخشەکەی ی ن ک تا ئێێستا نەمانهێلاوە سودلە کەش و هەوا وەربگرن.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده خۆبه‌خشه‌كه تائكيدى كرده‌وه له پاراستنى ناوچه‌كه و وتى: هەرشوێنێ کوڕانی ی ن ک دەستیان پێڕا بگات ئەوا داعش ناتوانن بەئارامی تەڕاتێنی تێدا بکەن.