نوێترین

recent

15/06/2025

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 




دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێم
کاتژمێر ٢:١٠ ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ لەنزیک گوندی(هۆمەرقەوم )، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەبێتە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەپوش و پاوانی ناوچەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە
شوێنەکە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/١٥ کاتژمێر ٢:٣٥ نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری ( چیای سورێن ) چەند پاشماوەیەکی جەنگی مین تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە،
دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی و سەرجەم هێزەئەمنییەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەهەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان، ئەو هەواڵانەی باس لەبۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین هەستیان بەدەنگی تەقینەوە کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
دەزگای_ئاسایشی_هەرێمی_کوردستان
ئاسایش_دامەزراوەیەک_بۆ_ئارامی

Picsart-24-02-23-21-31-09-085