
رۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە کەوا یانەی بایرن میونشن لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتووە رێککەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی لوکاس هێرناندێز.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی فوت مێرکاتۆ رایگەیاندووە، لوکاس هێرناندێزی بەرگریکاری ئەتلەتیکۆ بەبەهای ٨٠ ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج وەرز روودەکاتە بایرن میونشن، کە پارەکەس بە دووبەش دەدرێتە ئەتلەتیکۆ، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانە ئەڵمانییەکە کە لە ئێستادا لە دۆخێکی خراپدان.
لوکاسی تەمەن ٢٣ ساڵ بەڕەگەز فەڕەنسییە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بۆ تیمەکانی دووەم و یەکەمی ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات و لە ئێستادا بە یەکێک لە بەرگریکارە باشەکان دادەنرێت.