نوێترین

recent

24/03/2019

توركیا هەڕەشە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات

دەسەڵاتدارانی توركیا لە دوای سەركەوتنی سوریای دیموكرات بەسەر داعشدا لە سوریا، وەزیری بەرگری توركیا هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای كوردستان كرد.

خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپا و فەرماندەی هێزەكانی وشكانی، یەكەكانی وڵاتەكەی بەسەر كردەوە كە لە خاڵی سفری سەر سنووری سوریان و لەگەڵ فەرماندەی یەكەكانیش كۆبوونەوە.

وەزیری بەرگری توركیا، ڕایگەیاند “ناگونجێت قبوڵی بوونی تیرۆریستان بكەن لە باشووری وڵاتەكەیدا”.

ڕاشیگەیاند “بێگومان دەبێ كۆتایی بە بوونی تیرۆریستان بهێندرێت لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات, ئەوان بوونەتە مەترسی و هەڕەشە‌ بۆ سەر وڵات، گەل و سنوورەكانمان”.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085